ئەردۆغان: بە توندترین شێوە ئیدانەی کوشتنی ئەندامەکەی ھەدەپە دەکەم
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی ئاکپارتی لە شاری ئەنتاڵیا وتی، پێشتر بە توندترین شێوە ئیدانەی کوشتنی ئەندامەکەی ھەدەپەی کردووە و ئێستاش جارێکی دیکە ئیدانەی دەکاتەوە، جیاوازیش ناکەن لەنێوان ھاوڵاتیانی وڵاتەکەیان و ھەرکەسێک رووبەڕووی زیان ببێتەوە لێکۆڵینەوەی پێویستی لەبارەوە دەکەن.
ئەردۆغان باسی لەوەش کرد، لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵ ھێرشبەرەکەدا دەکرێت و ھەرشتێک پەیوەندی بە ھێرشەکەوە ھەبێت ئاشکرای دەکەن.
کۆتایی ھەفتەی رابردوو کەسێک لە شاری ئیزمیر ھێرشی کردە سەر بارەگای ھەدەپە و لە ئەنجامدا ئەندامێکی ھەدەپە بە ناوی دەنیز پۆریاز گیانی لەدەستدا، بکوژەکەش لە دانپێدانانەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ھەرکەسێکی دیکە لە بارەگاکەدا بوایە دەیکوشت.