ئەمریکا: ئێرانییەکان لە ھەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد بێبەشبوون
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ھەڵبژاردنەکانی ئێران ئەمریکا
دوای راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئێران و سەرکەوتنی ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئێران، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانن لەوەی کە ئێرانییەکان نەیانتوانیوە بەشداری لە ھەڵبژاردنێکی ئازاد و پاکدا بکەن و سەرۆکی خۆیان ھەڵبژێرن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکە و ھاوکارییەکانی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی لەم بارەیەوە.
عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران ئەنجامی ھەڵبژانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، رێژەی بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە ٤٨% و بەپێی ئەنجامەکانیش ئیبراھیم رەئیسی ١٧ ملیۆن و ٩٢٦ ھەزار و ٣٤٥ دەنگی بەدەستھێناوە و بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، وتیشی، ٣ ملیۆن ٧٢٦ ھەزار و ٨٧٠ دەنگی بەتاڵ ھەبووە.