نوسینگەی نەتەوە یەگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان، ڕاپۆرتێکی لە بارەی مەترسییەکانی وشکەساڵی لەسەر جیھان بڵاوکردەوە و وشکەساڵی بە "پەتایەک" وەسفکرد کە ھیچ جۆرە ڤاکسینێکی نیە، ڕاشیگەیاند، لە چەند ساڵی کەمی داھاتوودا بەشێکی گەورەی جیھان ڕووبەڕووی کەمئاوی دەبێتەوە و لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا نزیکەی زۆرینەی وڵاتان بە جۆرێک لە جۆرەکان دووچاری وشکەساڵی دەبنەوە.


بە پێی ڕاپۆرتەکە، زیانە ئابوورییەکانی وشکەساڵی لە جیھاندا دەگاتە ١٢٤ ملیار دۆلار و لەم سەدەیەدا یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەسیش بەھۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.