لە نامەکاندا، (ئەنتۆنی فاوچی) تێڕوانین و بۆچوونی خۆی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشانداوە، کە داوای لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی کردووە پاڵپشتی توێژینەوەکانی پەیمانگای (ووھان) بکەن لەسەر دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشکرایکردووە، لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (فاوچی) و تیمەکەی فشارێکی زۆری کۆشکی سپیان لەسەر بووە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا، بە جۆرێک ئاستەنگ بۆ کارەکانیان دروستبووە، بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ناکۆکی لە ناو ئیدارەکەی تڕەمپ، ئەوەش ھۆکار بووە کە چین پێش ئەمریکا بکەوێت لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.


ئاشکراشیکردووە، بەھۆی ئەو ئاستەنگانەی بۆی دروستکراوە لە ئیدارەکەی تڕەمپ، (ئەنتۆنی فاوچی) لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ پەیوەندی بە دەیان کۆمپانیا و ڕێکخراوی خێرخوازییەوە کردووە بۆ پشتیوانی ھەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.