(نێد پڕایس) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: سەرەڕای ھەر گۆڕانکارییەک لە حکومەتی تەلئەبیب و سەرکەوتنی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، پشتیوانی بەھێزی ئەمەریکا بۆ ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت، وتیشی "ئیسڕائیل ھەمیشە وەکو ھاوبەشێکی ستراتیژی گرنگی ئەمەریکا دەمێنێتەوە".


(نێد پڕایس) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت بابەتێکە پەیوەستە بەو حیزبانەوە کە بەشدارییان تێدا کردووە، کاریگەری نییە لەسەر پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.


ڕۆژی سێ شەممە (یائیر لاپید) ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسڕائیل لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان ڕێکەوتن لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئیسڕائیل، بەوەش کۆتاییان بە سەرۆکایەتی (بنیامین نەتانیاھو) ھێنا کە ماوەی  ١٢ ساڵە لە پۆستی سەرۆک وەزیران بەردەوامە.