کوردستان

ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەموو جۆرەکانی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەردەستە، داوا لە ھاووڵاتیان دەکات لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و سەلامەتی گشتی ھاوڵاتیان سەردانی بنکەکانی پێدان ڤاکسین بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بەڵگەنامە ڕەسمییەکانی ڕژێمی بەعسیش لە کۆتاییەکانی تەمووز و سەرەتای ئابی ساڵی ١٩٨٣دا ھێزێکی گەورە بە شێوەیەکی نھێنی ئەو کۆمەڵگە زۆرەملێیانەیان گەمارۆداوە کە بارزانییەکانی تێیدا نیشتەجێ کرابوون، دوای دەستگیرکردنیشیان بە چەند قۆناغێک، ھەموو بارزانییەکان کۆکرانەوە و جینۆسایدکران.


لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقیش ڕووفاتی بەشێک لەو ٨ ھەزار بارزانییە دۆزرانەوە و لە گوندی بارزان گۆڕستانێکی تایبەتیان بۆ دروستکرا و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا جارێکی تر بە خاک سپێردرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دەرباز محەمەد" ڕێگەپێدراوی ھاوپەیمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بنەمای سەرەکی ھاوپەیمانی ئارامی و گەڕاندنەوەی ئومێدە بۆ پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.


"قوباد تاڵەبانی" سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی چۆنیەتی کارکردنی ھاوپەیمانییەکە کراوە، ئەرکەکانیش بەسەر لیژنە ھاوبەشەکاندا دابەشکراوە.
وتیشی، دەیانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێننەوە و پێکەوە بە بەھێزی لە ژێر یەک چەتردا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فازل حاجی" وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاربوو ١ی ئابی ٢٠٢١ دوا وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسییەکانی ھەرێمی کوردستان بێت، بەڵام ئێستا لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆری تاکسی لەزگە و لۆگۆیان وەرنەگرتووە و تا مانگی ئەیلولیش نۆرە بۆ تاکسییەکان دانراوە، ڕۆژی ١ی ئاب ھیچ کەسێک لەسەر وەرنەگرتنی لۆگۆ سزا نادرێت.


وتیشی، تا ئێستا ٩ ھەزار تاکسی لە ھەولێر لۆگۆ و لەزگەیان وەرگرتووە، نزیکەی ٢٨ ھەزار تاکسی تر ماوە لۆگۆ وەربگرن، ئەوەش ماوەیەکی زۆری پێویستە و سبەینێش بڕیارەکە بە ڕەسمی دەردەچێت و ماوەی درێژکردنەوەکەی دیاری دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردوو لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و رەوشی سیاسی و ئابوری ھەرێمی کوردستانیان کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھاتووە، ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی تری سەر جەستەی نەتەوەکەمانە و بەشێکە لە خەموژانی قووڵی ھەوڵی قڕکردنی گەلەکەمان لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە.


لەم ساڵیادەدا دروود بۆ گیانی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم شەھیدانی کوردستان و ئەنفالکراوان دەنێرین و سەرەخۆشی لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین.


بەم بۆنەیەوە جارێکیتر داواکارین دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بکەنەوە و ئەمەش بە مافێکی سەرەتایی ئەم خەڵکە قوربانیدەرە تێکۆشەرە دەزانین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ھەزار و ٦٩٥ کەسی تر توشی کۆرۆنا بوون و ١٦ توشبووی تریش گیان لەدەستدا و ھەزار و ٢٣٠ توشبووش چاکبوونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نۆ بریندار گەیەندرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ چوار منداڵ و دوو ژن و سێ پیاو بوون، کە لە روداوێکی ھاتووچۆدا لە نزیک ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بریندارببوون. 


ھاوکات، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە سەر رێگەی نێوان تەکیەی جەباری و قادر کەرەم بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و  چوار کەسی تریش برینداربوون. 


ھەر ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ ھاوڵاتیەکی بە ڕەگەز عەرەب بەھۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرا و ھەردوولا بۆچوونی خۆیان لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو.


ھەردوولا بەگرنگییەوە جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانییان کردەوە بە ئاڕاستەی لێکنزیکردنەوەی زیاتر و ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، ھاوڕابوون کە ئەم قۆناغە وادەخوازێت ماڵی کورد رێکبخرێتەوە و دوای ھەڵبژاردنەکانیش زەمینەی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ کاری پێکەوەیی تاوەکو ھەموو لایەنەکانی کورد لەچوارچێوەی بەرەیەکی نیشتمانی لەبەغدا پێکەوە یەک پەیامی کوردستانی بگەیەننە عێراق و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکرێت.


سەبارەت بە سیاسەتی نوێی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، رێڕەوی حزبیی یەکێتی لەسەر شاڕێیەکی تەندروستی رێکخراوەییە و درێژە بە ھەمان سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدرێت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دۆستەکانیان بونیاد دەنێنەوە، بە گیانی لێبوردەییەوە لەگەڵ ھەمووان پێکەوە درێژە بەخەبات دەدەین لەپێنا و کوردستانێکی بەھێزتر و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان. 


جەختی لەوەش کردەوە گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و رزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندی شەخسی. بەم ھەنگاوانەش یەکێتییەکەی مام و  شەھیدان و تێکۆشەرانمان لە ھەڵدێر پاراست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتی ماددە ھۆشبەرەکانی ھەولێر رایگەیاند، شەوی ٢١/٢٢ -٧-٢٠٢١ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران توانرا لەناو شاری ھەولێر دەستبگیرێت بەسەر ١٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری " تلیاک " لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خەڵکی خۆرھەڵاتی کوردستانن و دانیشتوی ھەرێمی کوردستانن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای ماددەھۆشبەرەکان بۆ دوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە ھەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە عێراق و سوریا ٣٨ ئۆپراسیۆنیان دژ بە داعش ئەنجامداوە و لە میانی ئۆپراسیۆنەکاندا رێگریی لە ٢٧ تیرۆریستی داعش کراوە کە بەنیازبون کاری تیرۆریستی بەرامبەر بە ھاوڵاتیانی عێراق و سوریا ئەنجام بدەن.


ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەرەتای سەرھەڵدانی داعشەوە دامەزراوە و تاوەکو ئێستا لە عێراق و سوریا لە رێگەی ھێرشی ئاسمانی و زەمینییەوە داعش و پێگەکانیان دەکەنە ئامانج.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەریوان نەقشبەندی"بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی زیادبونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف داوا لە ھەموو مامۆستایانی ئایینی دەکات، ھاووڵاتیان ھۆشیار بکەنەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی تاک.
 وتیشی، داواکراوە مامۆستایانی ئاینی لەھەموو نوێژو وتارەکاندا جەخت بکەنەوە لەخۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروست بەتایبەت بەستنی ماسک و ھێنانی بەرماڵی تایبەت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥٢٠ )  

١. پشکنین: ( ١٩٤٥٥ پشکنینی نوێ)
• ( ٦١٥٠) ھەولێر
• ( ٣٣٥٨) سلێمانی
• ( ٨٧٤٤) دھۆک
• ( ٧٥) ھەڵەبجە
• ( ١١٢٨) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٢٩٢٤ تووشبووی نوێ)
• ( ٦٩٨) ھەولێر
• ( ٦٦٦) سلێمانی
• ( ١٤٤١) دھۆک
• ( ٢٢) ھەڵەبجە
• ( ٩٧) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٢٧٦ چاکبوون)
• ( ١٨٦) ھەولێر
• ( ٣٣٠) سلێمانی
• ( ٧٢٠) دھۆک
• ( ٥) ھەڵەبجە
• ( ٣٤) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٢٠ مردن)
• ( ٧) ھەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٩) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٤٤١٨٢٥ (٨٣٢٧٥٢ ھەولێر، ٦١٢٠٧٨ سلێمانی، ٩٨٠١٠٢ دھۆک، ١٦٨٩٣ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٣٠٢٦٣ (٦٧٦٤٨ ھەولێر، ٧٤٣٨٤ سلێمانی، ٨٤١٨١ دھۆک، ٤٠٥٠ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٩٨٤٥٧ ( ٥٦٧٣٦ ھەولێر، ٦٢٨٧٨ سلێمانی، ٧٥١٤٥ دھۆک، ٣٦٩٨ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٢٧٠٣٦ (٩٦٢٥ ھەولێر، ٩٣٤٧ سلێمانی، ٧٨٧٠ دھۆک، ١٩٤ ھەڵەبجە)
مردن ٤٧٧٠ (١٢٨٧ ھەولێر، ٢١٥٩ سلێمانی، ١١٦٦ دھۆک، ١٥٨ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٣٠ی تەمووز ٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پابەندنەبوونی ھاوڵاتیان بە بڕیاری قەدەغەی پرسە و دروستکردنی قەرەباڵغی لە بەردەم نەخۆشخانەکاندا، ھۆکاربوون بۆ زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.


ڕاشیدەگەیەنێت، ھەر ھاوڵاتیەک پرسە دابنێت و قەرەباڵغی لە بەردەم نەخۆشخانەکاندا دروست بکات ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕەنج پشدەری" چالاکوانی بواری کۆچبەران لە یۆنان ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرانە سێ ھەفتە لەمەوبەر لە تورکیاوە بە بەلەمێک بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتن، لە ڕێگەدا ماتۆڕی بەلەمەکەیان تێکچووە و لەو کاتەدا کەشتییەکی نەرویژی بەلایاندا تێپەڕی و کۆچبەرەکانی ھەڵگرتووە و بردوونی بۆ ئیتاڵیا.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ماوەی ٦ ڕۆژە کۆچبەرەکان لەناو کەشتییە نەرویژیەکەدان و ئیتاڵیا ڕێگە نادات بچنە خاکی وڵاتەکەی، لەبەرئەوەی کەشتییەکە کۆچبەرەکانی لە ئاوی یۆنان ھەڵگرتووە و بەرپرسانی کەشتییەکەش دەڵێن کۆچبەرەکان نابەنەوە بۆ یۆنان.


کۆچبەرەکانیش دەڵێن، ئەگەر بیانبەنەوە بۆ یۆنان کەشتییەکە دەسوتێنن و خۆشیان ھەڵدەدەنە ناو دەریاکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاجی ئیبراھیم شاڵی،  تێکۆشەر و کەسایەتی ناودار و خەباتگێری دێرینی ناو ریزەکانی یەکێتی و باوکی بڵند شاڵی بەرێوەبەری دەزگای میدیایی بادینان، شەوی رابردوو بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


حاجی ئیبراھیم شاڵی بەشی زۆری تەمەنی لە پێناو خەباتی رزگاری خوازی گەلەکەیدا بەرێکردووە و لەدەستدانی کۆستێکی گەورەیە بۆ دەڤەری بادینان و گەلی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...599600601602603...673