لە چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسی تریش بریندار بوون
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢١
٩٬٨٥١
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نۆ بریندار گەیەندرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ چوار منداڵ و دوو ژن و سێ پیاو بوون، کە لە روداوێکی ھاتووچۆدا لە نزیک ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بریندارببوون.
ھاوکات، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە سەر رێگەی نێوان تەکیەی جەباری و قادر کەرەم بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون.
ھەر ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ ھاوڵاتیەکی بە ڕەگەز عەرەب بەھۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.