ئەحمەد موفتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە بابەتی غازدا ئەولەویەتی سەرەکییان تەنھا بۆ بەکارھێنانیەتی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و بۆ سوودلێوەرگرتنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانە.
بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختیشیکردەوە، لە بابەتی غازدا جگەلە بەرژەوەندیی خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھیچ مەبەستێکی تریان نییە و ئامانجیانە سەعاتەکانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان زیاد بکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی بۆ ئەنجامداون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی چوارشەممە ٨ی تشرینی دووەم، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی ٤ تشرینی دووەم فڕۆکە جەنگیەکانیان ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆ سەر خواکورک ئەنجامداوە و تێیدا ١٥ شوێن کراوەتە ئامانج .
راشیگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا چەندین ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەی پەکەکە بۆردومانکراون.
دەقی سوپاسنامەکەی بنەماڵەی مەحمود خانی دزڵی...
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی - سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
بابەت/ پێزانین و سوپاس
سڵاو و رێزمان قبوڵ بفەرموون
پێزانین و سوپاسی بنەماڵەی مەحمودخانی دزڵی-ت ئاراستە دەکەین لەپای بروسکەی سەرەخۆشیەکەتان بەبۆنەی کۆچیدوایی نەجیبەخانی کچی مەحمود خانی دزڵی.
نزا دەکەین یەزدان ئاوڕی خێرتان لێ بداتەوە و ناخۆشی نەیەتە رێگەتان و ھەمیشە لەشساغ و سەرکەوتووبن.
لەگەڵ رێز و سوپاسی دووبارەمان
بنەماڵەی مەحمود خانی دزڵی
پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار خێزان نەوتییان پێگەیشتووەو ھەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتری پێدراوە.
وتیشی لە ھەولێر ١٠٥ ھەزار بەرمیل و لە سلێمانی و ھەڵەبجە ١٢٠ ھەزار بەرمیل و لە دھۆک ٨٠ ھەزار بەرمیل نەوت دابەشکراوە.
پێشەوا ھەورامانی باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی ھەرێم دەنێرێت بەڵام ساڵی پار تەنھا بڕی ٢٨ ملیۆن لیتری ناردووە، ئەگەر بەشی ھەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەکرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی سێشەممە ٧ی تشرینی دووەم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەئاستی باڵا کۆدەبنەوە.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، رەوشی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد و بودجە و ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
لەدوای ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، ئەوە یەکەمین کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و پارتییە، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیشدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لیژنەیەکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکەی کوردستان پێکھێنا، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی کارەکانی لیژنەکە دەکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بە نوسراوێکی رەسمی داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم کردووە، بە رەچاوکردنی خراپی رەوشی دارایی و بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسانکاری زیاتر، پێویستە قیستی یەکەمی کرێی خوێندنی خوێندکارانی پاراڵێل دوابخرێت و نەکرێت بە مەرجی وەرگرتن و دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە زانکۆ و پەیمانگەکان.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی ژنانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی زێڕین و درەوشاوەیە لە خەبات لەپێناو داکۆکیکردن، پاراستن و بەدیھێنانی مافەکانی ژناندا. ھیوادارم لە داھاتووشدا بەھەمان وزە و رۆحییەتەوە کار بۆ چەسپاندنی یەکسانیی کۆمەڵایەتی بکەن و رووبەڕووی ھەموو جیاکارییەک ببنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکای لە شارۆچکەی ھەریر نزیک لەھەولێر کردوەتە ئامانج.
شەوی رابردووش گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی عێراق رایگەیاند، بە مووشەک سەربازگەی خراب ئەلجیری ھێزەکانی ئەمریکایان لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، تائێستاش ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی ئەو بۆردومانانە بڵاونەکراوەتەوە.
لەدوای سەرھەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەر، تا ئێستا ٢٨ جار ھێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ئەمریکاش لە وەڵامی ھێرشەکاندا چەند جارێک پێگەی گروپە چەکدارەکانی لە سوریا بۆردومان کردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز، رایگەیاند، لە سەعات ٧:٣٠ خولەکی ئێوارەوە دەستی بە سووڕانەوە لە سنووری برادۆست کردووە و چەند ناوچە و نزیک چەند گوندێکیان بۆردومانکردووە، لەوانە گەلی ڕەش، کەم کۆڕا، سنین.
وتیشی، بۆردومانەکان زیانی گیانیان نەبووە، بەڵام ترسیان لەلای دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروستکردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە فەڕەنسا رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بابەتێکی گرنگە و پەیوەندی بە شەرعیەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکە نین و ھیچ رێککەوتنێک لەوبارەیەوە نەکراوە.
وتیشی، لە چەند رۆژی داھاتوودا پارتی و یەکێتی تایبەت بە چەند پرسێکی کۆدەبنەوە لەنێویشیاندا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە فەرەنسا ئاماژەی بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم و کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد کرد و رایگەیاند، وەفدی ھەرێم لە گفتوگۆدایە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، بۆ ئەو بابەتەش ھەندێک رێکار ھەیە دەبێت رێککەوتنی لەسەر بکرێت.
وتیشی، ھەناردە نەکردنەوەی نەوت تەنیا زیانی بۆ ھەرێم نییە بەڵکو بۆ ھەموو عێراقە، کێشەکە تەکنیکییە نەک سیاسی، لەسەر ئەو بابەتەش گفتوگۆکان بەردەوامە، کێشەکانیان لەگەڵ عێراق لەسەر تێچوی دەرھێنانی نەوتە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادیش رایگەیاند، دەبێت کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت، بە زووترینکات کێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر بکرێت، چونکە حکومەتی ھەرێم بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ عێراق چووەتە پێش و داتا و زانیاری دروستی داوە بە بەغداد.
لە پەیامەکەدا کە بەبۆنەی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڵاوکراوەتەوە تێیداھاتووە، لیستی ١٤٢ ویستی کورد و کەرکوکییەکانە بۆ بەدەستھێنانەوەی دەسەڵات لە پارێزگای کەرکوک و پارێزگاری داھاتووی کەرکوکیش پارێزگارێکی کورد دەبێت، کە کاندیدی یەکێتیی و ھەڵقوڵاوی ویست و ئیرادەی (ھاوپەیمانی کەرکوک ھێزی و ئیرادەمانە) دەبێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، پارێزگاری داھاتووی کەرکوک، پارێزگارێکی رەسەن دەبێت و کاتی ئەوە ھاتووە ئەم شارە لە دەست بارمتەیی پارێزگاری بە وەکالەت و بە کەفالەت دەربھێنن و ئیدارەکەی نوێنەری ئیرادەی خەڵکەکەی بێت.
باسیان لەوەشکردووە ، پارێزگای کەرکوک شایانی گەڕانەوەی چەرخی زێڕینی حوکمی شەرعیەت و خزمەتگوزارە لە سایەی پارێزگارێکی کورد و لیستی ١٤٢ش دەسەڵات دەداتەوە دەست کەرکوکییە رەسەنەکان.