کوردستان

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، بەھاوڕێیەتی وەفدێکی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا لە گوندی تۆپزاوەی ناحیەی رزگاری خزمانی عەشیرەتی ھەرکی بەسەرکردەوە بەو بۆنەوە نیوەرۆخوانێکی فراوان رێکخرابوو.

لەدیدارەکەدا، نیچیرڤان ھەرکی کاندیدی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا و سەرۆک ھۆز و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی و پیاوماقوڵانی خزمانی ھەرکی و فەرماندەی عەسکەری ئامادەی بوون، پێشوازییەکی گەرم لە ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا و وەفدی یاوەری کرا، لە وتەکیشیدا ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی ھەرکی لە خەبات و قوربانیدانی بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان و مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەرابەرایەتی یەکێتی بەرزنرخاند.

لای خۆشیانەوە خزمانی ھەرکی ستایشی ھەوڵ و کۆششەکانی یەکێتیی و ئاراس محەمەد ئاغایان کرد، و رایانگەیاند؛ وەک ھەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتیی بە حزبێکی تێکۆشەر و کوردپەروەر دەزانیین. بەلێنان دووپاتکردەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا و کاندیدانی کردەوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیەکە لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردووە، بەگوێرەی یاسا داڵدەدانی بەخشراوەکان و ھەموو ئەوانەی بەجۆرێک نەخۆشی دەرونیان ھەیە بەشێک نییە لە ئەرکی ئەوان و وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسیارە، ئەوەی تائێستاش وەزارەتی کار بۆ بەخشراوان لەئەستۆی گرتووە تەنھا لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستاشدا بەھەماھەنگی وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک ڕێکار بۆ پاراستن و داڵدەدانیان گیراوەتەبەر، ھەرچەندە کە جێگەیەک یان ماڵێکی تایبەتیش بە بەخشراوان نیە و ھەرکاتێک بەخشراوێک داڵدە دەدەن دەبرێتە ماڵی بەساڵاچوان کە گرفت بۆ بەساڵاچوان دروستدەکات و ھەندێ جار ئازاری بەساڵاچوانیش دەدەن.

ھاوکات، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو بەخشراوەی کە لەناوبازاڕدا ئازاری ھاووڵاتیانی داوە، لەلایەن ھێزەکانیانەوە دۆزراوەتەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری دەرونی رەوانەی نەخۆشخانەی شەھید ھێمن کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیجی رەسمی دژەتیرۆری کوردستان-ھەولێر بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە سەعات ١١:٣٠ خولەک و سەعات ١٢:٤٠ خولەک، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی ھەریر لە پارێزگای ھەولێر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ھێرشەکان ھیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

رۆژی ٧ی ئەم مانگەش گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایگەیاندبوو، لە رێگەی دوو درۆنەوە ھێرشیا کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەریر و ئامانجەکەیشیان پێکاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی حەوتی ئەم مانگە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی کەیوان ئیسماعیلپوور، تەمەن ٢٣ ساڵ کە خەڵکی شاری سەردەشتە، لەلایەن ھێزی پاسەوانی سنورەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.

باسی لەوەشکردووە، دوێنێش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بەناوی بارزان نانەوا لە سنووری "ھەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەسەختی برینداربووە، لەئێستاشدا دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

پێشتریش ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماژەی بەوەکردبوو، شەوی سێشەممەی رابردوو لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود دەستڕێژی گولـلە لە ژمارەیەک کۆڵبەر کراوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و  ١٤ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قاھیرە لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ھێرۆ مستەفا لەم کاتەدا کە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و قاھیرە بەرەوپێشچووە ئەو ئەرکەی پێدەسپێردرێت و ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە چڕ دەکاتەوە. 

ھێرۆ مستەفا لە ساڵی ١٩٧٣ لە ھەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ خێزانەکەی مافی پەنابەرییان لە ئەمریکا وەرگرتووە، ھەشت زمانیش دەزانێت کە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی و فارسی و یۆنانی و ھندی و پورتوگالین.

کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ھێرۆ مستەفا چەندین پۆستی وەرگرتووە، وەک باڵیۆزی بولگاریا لە ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣ و پۆستی باڵای ھەبووە لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە لشبونە و نیودلھی. 

لە حکومەتی ئەمریکاش پۆستی دیپلۆماسی ھەبووە، وەک راوێژکاری جێگری پێشووی سەرۆک بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەفغانستان لە وەزارەتی دەرەوە و چەندین پۆست و ئەرکی دیکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ١١:٤٦ خولەکی شەوی رابردوو، درۆنێک دوای ئەوەی لە بنکەی سەربازی ھەریر نزیک بووەتەوە، لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە خراوەتەخوارەوە.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، ئەو دەنگە بەھێزەی شەوی رابردوو کە لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەریر بیستراوە، لەکاتی خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە دروستبووە لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە.

رۆژی ٧ی ئەم مانگەش گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایگەیاندبوو، لە رێگەی دوو درۆنەوە ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەریر و ئامانجەکەیشیان پێکاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەو کۆبوونەوە فراوانەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندام و ھەڤاڵانی یەکێتی و جەماوەرێکی زۆری سنورەکە ئامادەی بوون، ئاراس محەمەد ئاغا بە گرنگییەوە باسی لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کرد و وتی، دەنگدانی ئەم جارە گرنگ و چارەنوسسازە بەتایبەتیش بۆ یەکێتی لە پارێزگای نەینەوا.

لە تەوەریکی تری کۆبوونەوەکەدا ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاند، سەرۆک مام جەلال گرنگی تایبەتی داوە بە نەینەوا بە تایبەتیش بە ھەموو پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا بەبێ جیاوازی، سەرۆک بافڵ لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوامە لە گرنگیدان بە پێکھاتەکانی نەینەوا و رۆژئاوای دیجلە و زومار و موسڵ، کە جێگای بایەخی زۆرە بۆ یەکێتی ھاوکات وتیشی،" پێویستە لەسەر ھەموومانە زۆرترین دەنگ بۆ ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی بەدەستبھێنین".
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەم وتانەی دەرباز کۆسرەت رەسول لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨/١١/٢٠٢٣ لەمیانی پێشوازیکردنی لە رۆدۆلف ریچارد کونسوڵی فەڕەنسا بە وەکالەت ھات.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، ھاوڕا بوون کە پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە و لەسەر مێزی گفتوگۆ و بەلێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول سوپاسی فەڕەنسا و سەرجەم وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمانی کرد کە ھاوکاری گەلی کوردستان بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەیەک نوسینگە و ماڵپەری وەھمی کراونەتەوە بۆئەوەی ھاوڵاتیان لە رێگەیانەوە بە ئۆنلاین دیناری عێراقیان رادەست بکەوێت و ئەوانیش دۆلاریان بە نرخی بانکی ناوەندیی بۆ بکڕن، بەڵام ئەو نوسینگە و ماڵپەرانە بوونیان نییە و تەنھا فێڵکردنە لە ھاووڵاتیان و ئەگەر ھەر کەسێک پارەیان رادەست بکات، ئەوا پارەکەی دەفەوتێت.

راشیگەیاندووە، ھەر ھاووڵاتییەک دەیەوێت بە مەبەستی گەشتکردن دۆلاری بە نرخی بانکی ناوەندیی دەستبکەوێت، پێویستە سەردانی لقەکانی بانکی رەشید بکات یان لە رێگەی ماڵپەری رەسمی بانکی رەشیدەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆئەوەی ھیچ کەسێک فێڵیان لێنەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی فەرمانی کارگێڕی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای ئامێدی ژمارە ٣٨٥٧ بڕیاردراوە بە دامەزراندنی مامۆستایەک بەشێوەی گرێبەست، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دامەزراندن بۆ ٣٥ ھەزار مامۆستای وانەبێژنییە، بەڵام بۆ کەسی دیکە ھەیە، ئەویش بەھۆی واستە و ناسراوی و خزم خزمێنەوە.

راشیگەیاندوە، ئەو فەرمانەی بڵاوکراوەتەوە فەرمانی دامەزراندنی کەسێکە کە بۆ یەک رۆژیش وانەبێژی نەکردووە، خوێندکاری مامۆستایەکی وانەبێژە کە ١٠ ساڵ خزمەتی کردوە و تائێستا دانەمەزراوە.

ھاوکات داوا لە وەزیری پەروەردە دەکات، دەستبەرداری پۆستەکە ببێت، یاخود دانی پێدابنێت کە کار بۆ وانەبێژان ناکات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە فیرقەی ١١ی سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی کورد کرد کار لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکانیان بکەن، ئەمەش بووە ھۆی ناڕەزایی و گردبوونەوەی جوتیاران، لەوبارەیەوە ساتع ناسح نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوان کێشەکەیان گەیاندووەتە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دادی عێراق سەبارەت بە کێشەی جوتیارانی کورد، پەیوەندی بە وەزیری بەرگری عێراقەوە کردووە و توانیویەتی چارەسەری کێشەکە بکات، لە ئێستاشدا جوتیاران دەتوانن بگەڕێنەوە سەر زەویەکانیان و دروێنەی بەرھەمەکانیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای دانەغاز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رۆژانە ١٦٥ ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی زیادبووە و رێژەی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکەش ٨% بەرزبووەتەوە. 

بەپێی ئەو راپۆرتە، قازانجی نۆ مانگی ئەمساڵی دانەغاز ١٢٦ ملیۆن دۆلار بووە، کە ٢٧% بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و غاز  کەمیکردووە. 

سەبارەت بە ھەرێمی کوردستانیش لە راپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ھەرێمی کوردستان ١٢٧ ملیۆن دۆلار قەرزی دانەغازی داوەتەوە، کە حکومەتی ھەرێم ٧١ ملیۆنی داوەتەوە، ئەوەی دیکەش لایەنە ناحکومییەکان داویانە، لەئێستاشدا ھەرێمی کوردستان ١٠٦ ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکەیە. 

دانە غاز راشیگەیاند، بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێم ٨% بەرزبووەتەوە و لە رۆژێکدا گەیشتووەتە ٣٧ ھەزار و ١٥٠ بەرمیل، کە ساڵی رابردوو ٣٤ ھەزار و ٣٠٠ بەرمیل بووە.
ھاوکات پیرل پترلیۆم ھەڵکەندنی ٦ بیری تایبەت بە پڕۆژەی کۆرمۆر ٢٥٠ی تەواوکردووە، کە چاوەڕواندەکرێت ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا بچێتە سەر توانای وێستگەکە و رۆژانە بگاتە ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

ھەڤاڵان کاک نەھرۆ، کاک موشیر و کاک زۆسک ( سەعید ئاغا )ی رۆستایی 
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (مام سەعید ئاغا) تێکۆشەر و کەسایەتیی دیاری دەڤەری ھەولێر، باڵەکایەتی و سۆرانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خزمانی عەشیرەتی باڵەک و رۆستێ دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ وەفدێکی ھەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغداد دەکات و پێکەوە تاوتوێی ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

وتیشی، خشتەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراون و ٤٠ رۆژ بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دیاریکراوە.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند، تۆمارکردنی ناوی لیست و ھاوپەیمانییەتیەکان بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو دواخرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی ٢٥ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و دوو رۆژ بەر لە دەنگدانی گشتی، دەنگدانی تایبەت دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەئێستادا دەستەی ئامار و وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەرقاڵی روپێویین و ئەوەش توانای مرۆییەکانی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری لاوازکردووە.

وتیشی، تائێستا ئامادەکارییەکی ئەوتۆ بۆ سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق نەکراوە و پێناچێت پڕۆسەکە لە وادەی دیاریکراوادا بەڕێوەبچێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە بەچەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

وتیشی، سیستمی كایۆتی وەڵامی هێرشەكەی داوەتەوە و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان پێش گەیشتن بە ئامانجەكەیان تێكشكێندراون.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، هێرشەكە سەعات چواری بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و دەنگی شەش تەقینەوە لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی هەولێر بیستراوە، لەكاتی هێرشەكەشدا كونسوڵخانەی ئەمریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.

لەلایەكی ترەوە، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئاشكرایكرد، بنكەی هێزەكانی ئەمریكایان لە عێراق و سوریا بۆردومانكردووە و بۆ یەكەمجاریش مووشەكی "ئەقسا یەك"یان بەكارهێناوە، هێرشەكەش لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیلدایە بۆ سەر كەرتی غەززە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...108109110111112...674