بە دوو درۆن بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی ھەریر کرایە ئامانج
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٢٤٦
پەیجی رەسمی دژەتیرۆری کوردستان-ھەولێر بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە سەعات ١١:٣٠ خولەک و سەعات ١٢:٤٠ خولەک، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی ھەریر لە پارێزگای ھەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ھێرشەکان ھیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
رۆژی ٧ی ئەم مانگەش گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایگەیاندبوو، لە رێگەی دوو درۆنەوە ھێرشیا کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەریر و ئامانجەکەیشیان پێکاوە.