وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، رەتیكردەوە كە سوپای عیراق كرابێتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەهۆی هەڕەشەی دەرەكییەوە.

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا هەموو ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن سوپای عیراق خرابێتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، دوپاتیشیكردووەتەوە كە  لە ئێستادا هیچ هەڕەشەیەكی دەرەكی جددی بونی نیە تا هێزەكانیان بكەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

یەحیا رەسوڵ راشیگەیاندوە، پلانی گونجاویان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەو هێرشێك، داوای لە وەزارەتی دەرەوەش كردوە  لە رێگای نەتەوەیەكگرتووەكانەوە هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق یەكلابكاتەوە.