دەستەی ئاماری ھەرێم: پێناچێت سەرژمێری گشتی لە وادەی دیاریکراوادا ئەنجامبدرێت
هیوا
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٦٤
سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەئێستادا دەستەی ئامار و وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەرقاڵی روپێویین و ئەوەش توانای مرۆییەکانی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری لاوازکردووە.
وتیشی، تائێستا ئامادەکارییەکی ئەوتۆ بۆ سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق نەکراوە و پێناچێت پڕۆسەکە لە وادەی دیاریکراوادا بەڕێوەبچێت.