سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کە ٩٥٪ـی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی فۆڕمی تەوتینیان پڕکردووەتەوە و ئەوانەی دیکەش بە هەمان شێوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ٩٥٪ی فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی فۆڕمی تەوتینی موچەیان پڕکردووەتەوە، ئێمەش ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدارمان کردووە تا بۆ بەغداد بنێردرێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "هەرکەسێک کە پێشتر فۆڕمی (هەژماری من)ـی پڕکردووەتەوە دەتوانێت فۆڕمی تەوتینیش پڕبکاتەوە و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت".