سەرۆک بافڵ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ وەک 47 هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: چاوەڕێم لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا کاربکەم بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
دەقی پەیامەکە:
لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. سەرکردایەتییەکەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمریکادا هەڵدەداتەوە.
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێم لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا کاربکەم بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. گەلی کورد و گەلی ئەمریکا پێکەوە دەتوانن جیهانێکی سەلامەتتر و ئاوەدانتر بۆ هەمووان بنیادبنێن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان