ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا و ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی سێ قاچاخچییان دەستگیر كرد
لاوان
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی، سێ قاچاخچیان دەستگیر كرد، كە ئەندامی تۆڕێكی نیشتمانی قاچاخچین.
ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا بڵاویكردەوە، بۆ یەكەمجار بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی، لە ئۆپراسیۆنێكی زەمینیدا كە لە رۆژانی 8 بۆ 12ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، توانیویانە گروپێكی قاچاخچێتی لە هەرێمی كوردستان دەستگیربكەن، كە لە سێ ئەندام پێكهاتوون و خەڵكیان لە هەرێمی كوردستانەوە بە رێگەی نایاسایی بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا گواستووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گومان دەكرێت ئەو گروپەی دەستگیركراوە، بەشێك بێت لە تۆڕی نیشتمانی قاچاخچێتی " ئامانج حەسەن زادە"، بەو پێیەی یەكێك لە دەستگیركراوەكان تێوەگلاوە لە گواستنەوەی دەیان یەختی كۆچەران. یەكێكی دیكەشیان وەك ژمێریار بۆ سەرۆكی تۆڕە قاچاخچییەكە كاری كردووە. سێیەم دەستگیركراویشیان وەك نێوەندگیر لە نێوان خەڵك و تۆڕە قاچاخچییەكە كاری كردووە.
ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا راشیگەیاند، لە ئێستادا تەواوی ئەندامی گروپەكە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە راگیراون و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم رێكاری یاسایی بەرانبەریان دەگرێتەبەر.