لەمەودوا وەتسئەپ بەکاربهێنە بەبێ ژمارە تەلەفۆن
ساری
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لە وەتسئەپ چیتر پێویست بەداخڵکردنی ژمارە تەلەفۆن نییە و دەتوانیت بەبێ ژمارە تەلەفۆن سوود لە تایبەندمەندیەکانی ئەو ئەپە ببینیت، لەکاتێکدا پێشتر بەناچاری دەبوو ژمارە تەلەفۆنت هەبێت
لە نوێترین زیادکراوی کۆمپانیایی مێتا بەشی ناوی بەکارهێنەر بۆ وەتسئەپ زیاد دەکرێت، لەمەودوا پێویست بە ژمارە تەلەفۆن نامێنیت بۆ پەیوەندیکردن یاخود ناردنی نامە کۆمپانیای مێتا رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات، ناوێک لە بەرنامەکەدا بۆ خۆیان هەڵبژێرن و بەبێ هەبوونی ژمارە پەیوەندی بکەن بەیەکترەوە.
ئەکاونتێک دروست بکە، پەیوەندی بکەن بەیەکەوە بەبێ ژمارە تەلەفۆن
کۆمپانیای مێتا لەمەودوا رێگە بە بەکارهێنەرانی لە وەتسئەپ دەدات ئەکاونتێک بۆ خۆیان دروست بکەن لەم رێگەیەوە بەدوای ئەکاونتەدا بگەرێیت کە دەتەوێت پەیوەندی پێوەبکەیت یان نامەی بۆ بنێریت، لەئێستادا هەبوونی ژمارە تەلەفۆن بژاردەیەکی ناچاریە لەناو بەرنامە سەوزەکەدا بەڵام بەم گۆرانکاریە کارئاسانی .بۆ بەکارهێنەرانی بەرنامەکە دەکرێت، و ژمارە تەلەفۆنیش دەمێنیتەوە بەڵام بەناچاری نییە و بەپێی خواستی بەکارهێنەرە
پێشتر تەلیگرام هەمان کاری بۆ بەکارهێنەرانی ئەنجامداوە
ئەمە لەکاتێکدایە لە زۆربەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بۆ دروستکردنی ئەکاونت پێویستت بەژمارە تەلەفۆن دەبێت، بەڵام کۆمپانیای مێتا دەیەوێت لەرێگەیەوە ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرانی لە وەتسئەپەوە بکات.
لەلایەکی دیکەشەوە پێشتر ئەپی تەلیگرام هەمان تایبەتمەندی زیادکردوە کە لەناوەوەی بەرنامەکە هەموو کارەکان ئەنجامدەدەیت لەرێگەی دروستکردنی یوسەرنەیمەوە دەتوانیت بەبێ ژمارە تەلەفۆن، نامە و پەیوەندنی ئەنجام بدەیت.