کۆریای باکوور: لە شەری ئۆکرانیا 300 سەربازمان کوژراون
ساری
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
300 سەربازی کۆریای باکوور لە جەنگی ئۆکرانیا و روسیادا کوژراون بەنزیکەی2700 سەربازی دیکەش برینداربوون، وڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش بەمەرج سەربازە دیلەکانی کۆریای باشوور رادەستی ئەو وڵاتە دەکاتەوە
جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا 3 ساڵە بەردەوامە
ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردۆتەوە کۆریای باکوور لەجەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیادا 300 سەربازی کوژراون و بەنزیکەی 2700 دیکەشی برینداربوون، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کۆریای باکوور، هانی سەربازەکانی بەشداری شەڕی دژ بە ئۆکرانیای داوە بۆ ئەوەی خۆیان بکوژن بۆ ئەوەی بەدووربن لە دەستگیرکردن.
300سەربازی کۆریای باکوور لە ئۆکرانیا کوژراون
لەلایەکی دیکەشەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، کیێڤ ئامادەیە سەربازانی کۆریای باکوور ڕادەستی "کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور بکات، ئەگەر بتوانێت ئاڵوگۆڕێک بۆ ئەو ئۆکراینییەکان ڕێکبخات کە لە ڕووسیا دەستبەسەرن.
ئامادەین سەربازە دیلەکانتان رادەست بکەینەوە بە مەرج
هاوپێچ، ڕۆژی شەممە زێلێنسکی ڕایگەیاند، دوو سەربازی کۆریای باکوور لە ناوچەی کورسکی ڕووسیا بە دیل گیراون، ئەمەش بۆ یەکەمجارە ئۆکرانیا دەستبەسەرداگرتنی سەربازە زیندووەکانی کۆریای باکوور رابگەیەنێت لەو کاتەوەی کە لە پاییزی ڕابردوودا بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردووە.
ئۆکرانیا پێشبینی دەکات 11هەزار سەربازی کۆریایی باکوور لە جەنگەکەدا بەشداربن
ئەمە لە کاتێکدایە،هەڵسەنگاندنەکانی ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ١١ هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شاری کورسک جێگیرکراون بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی ڕووسیا لەو شەڕەدا کە نزیکەی ٣ ساڵە بەردەوامە.