مۆسكۆ رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق ئاماژەیان ناردووە و گرنگی بە بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان و مانەوەی هێزەكانیان لەو وڵاتە دەدەن


ڤاسیلی نەبێنزیا، نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایكردووە كە دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا ئاماژەیان ناردووە و ئارەزووی بەردەوامبی بوونی روسیایان هەیە لە وڵاتەكەیاندا.
نوێنەری روسیا هەروەها جەختی لەوەشكردەوە كە مۆسكۆ و دیمەشق پەیوەندیی دۆستایەتی درێژخایەنەیان هەیە، ئەو پەیوەندیەش بە هیچ رژێمێكەوە نەبەستراوەتەوە.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەنی نوێی دیمەشق ڕایگەیاندبوو كە روسیا دووەم بەهێزترین وڵاتی جیهانە و دیمەشقیش بەرژەوەندی ستراتیژی لەگەڵ مۆسكۆ هەیە.

مۆسكۆ: دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق ئاماژەیان بۆ مانەوەمان لە وڵاتەكەیان ناردووە