ڤیدیۆ.. لە ناوچەیەکی گەشتیاریی بۆلیڤیا تیمساحێک هێرشدەکاتە سەر بەلەمێکی گەشتیاران
هەساو ئەمیر
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، لە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی بۆلیڤیا تیمساحێک هێرشدەکاتە سەر بەلەمێکی گەشتیاران، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نابێت.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردووە، کاتێک بەلەمێک کە پێنج گەشتیاری لەسەرە، لەناکاو تیمساحێک لە جۆری 'تیمساحی رەش' دەردەکەوێت و هێرشدەکاتە سەر بەلەمەکە، بەڵام بە رێکەوت کەس لەو شوێنەدا نییە کە تیمداحەکە هێرشی دەکاتە سەر، تەنها ژنێک لە نزیکییەوەیەتی.
گەشتیارەکان بۆ میدیاکان باسیان لەوە کردووە، ساتێکی ترسناک بووە و لەدوای هێرشەکەوە راستەوخۆ ئەو ژنە شوێنی خۆی گۆڕیوە لەسەر بەلەمەکەدا.
تیمساحی رەش، ئەو جۆرەی تیمساحە کە درێژییەکەی دەگاتە شەش مەتر و کێشی ٣٠٠ کیلۆگرامە. بەشێوەیەکی گشتی لە چەند شوێنێکی ئەمریکای لاتیندا دەژی.