پاسپۆڕتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنیدا چ کاتێکیان بۆ دیاری کراوە، لەو کاتەدا سەردانیان بکەن، بەپێچەوانەوە نۆرەکەیان دەفەوتێت.

پاسپۆڕتی سلێمانی رایگەیاندووە، "ئاگاداری هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوربەری دەکەین، بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانمان بکەن، واتە کاتژمێر و بەرواری نۆرەی ئەلەکترۆنییەکەی لە چ کات و بەروارێکدا بوو، ئەوا لەو کاتەدا سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەین".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێ ناکرێت، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەو کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێویستە بۆ ئەنجامدانی مامەڵە لە پاسپۆڕتی سلێمانی رۆژێک پێشتر بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەرێگای ماڵپەڕی فەرمیی خۆیانەوە نۆرە بگریت.