بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە، دەستیان کردووە بە خەرجکردنی پارە بە مەبەستی دابەشکردنی موچەی مانگی ١ی خانەنشینان.

بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ خەرجکردنی پارە و بە زووترین کات لەرێگای بانکەکای رەشید و رافیدەینەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

ئەوەش هاتووە، بەم زووانە هەریەک لە خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کورتەنامەیەکیان پێدەگات و ئاگادار دەکرێنەوە بەوەی موچەکانیان خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان، ئەوانیش دەتوانن لەهەرکاتێکدا بیانەوێت موچەکانیان رابکێشن.

ئەوەش خراوەتە روو، لەگەڵ خانەنشیناندا موچەی چاودێری کۆمەڵایەتیش دابەشدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە، هیچ گرفتێک لە دابینکردنی پارەدا نییە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە کورتهێنان دەکەن دوورن لە راستییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ٥ی ١ی ٢٠٢٥، خانەنشینانی هەرێم موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردوویان وەرگرت.