کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای سەری ساڵی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، شەوی سەری ساڵ شەوێکی سارد و باراناوی دەبێت و یەکەم رۆژی ساڵیش کەش ئاسایی دەبێتەوە و لە دووەم رۆژدا لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت.

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ کەشێکی باراناوی و زستانە دەبێت لە هەرێم، بە گشتی ئاسمان هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەکی هەولێر و دهۆک باران دەبارێت، هەروەها لە لوتکەی شاخەکانیشدا بەفر دەبارێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەمڕۆ بەپێی ناوچە جیاوازەکان، پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسیی پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی هەرێمی بەمجۆرە خستووەتە روو:

سبەی ٣٠ی ١٢:

ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور دەبێت و باران دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و کەش سارد دەبێت.

٣١ی ١٢:

بەشێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم هەوردەبێت و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما هاوتای رۆژی پێشوو دەبن.

یەکەم رۆژی ساڵی نوێ ١ی ١ی ٢٠٢٥:

ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و کەش سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە رۆژی پێشووتر.

٢ی ١:

ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی نیمچەهەور دەبێت لە هەرێم، لەسەر لوتکەی شاخەکانیش بەفر دەبارێت.