کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە پەیامی سەری ساڵدا ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیای بە "ئازیزترین دۆست" وەسفکردوە و ستایشی پەیوەندییە نزیکە دوو قۆڵییەكەی هەردوو وڵاتی کردوە.

پوتین دۆستی ئەزیزی منە 

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور بڵاویکردەوە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە پەیامی سەری ساڵدا ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕوسیای بە "ئازیزترین دۆست" وەسفکردوە و ستایشی پەیوەندییە نزیکە دوو قۆڵییەكەی هەردوو وڵاتی کردوە، هەروەها بەڵێن دەدات پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕوسیا بەهێزتر ببێت  و ئاواتەخوازە ساڵی نوێی ٢٠٢٥ وەک یەکەم ساڵی سەرکەوتن لە سەدەی ٢١دا تۆمار بکرێت.

 

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور ئاماژەی بەوەشکردوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆكی ئەو وڵاتە لە نامەیەکدا کە بۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیای ناردوە، بەڵێنی داوە هاوبەشی ستراتیژیی هەمەلایەنە لەگەڵ مۆسكۆ بەهێز بکات.