سەرۆک بافڵ: كوردسات لە سەرەتای دروستبوونییەوە میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیاربووە
سام
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، پیرۆزبایی لە دەزگاکە دەکات و دەڵێت، "كوردسات لە سەرەتای دروستبوونییەوە میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیاربووە، پابەند بە بنەما باڵاكان كاریكردووە و سەكۆیەك بووە بۆ گەیاندنی راستییەكان، لە بوارە كولتووری و كۆمەڵایەتییەكاندا رۆڵێكی باڵای گێڕاوە و میوانێكی شیرینی ماڵەكان بووە".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ
بەڕێزان لە دەزگای میدیایی کوردسات
یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
كوردسات لە سەرەتای دروستبوونییەوە میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیاربووە، پابەند بە بنەما باڵاكان كاریكردووە و سەكۆیەك بووە بۆ گەیاندنی راستییەكان. لە بوارە كولتووری و كۆمەڵایەتییەكاندا رۆڵێكی باڵای گێڕاوە و میوانێكی شیرینی ماڵەكان بووە.
هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە دڵسۆزی و داهێنانی زیاترەوە لە خزمەتەكانتان بەردەوامبن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان