میدیای ئیسرائیل وردەكاری كوشتنی ئیسماعیل هەنییەی لە تاران بڵاوكردەوە
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
كەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی وردەكاری كوشتنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماسی بڵاوكردەوە و رایگەیاند ، هەنیە بەهۆی بۆمبێكەوە لە تاران كوژراوە و ئەو پرۆسەیەش چەند مانگێكی پێویست بووە.
پلانی كوشتنی هەنییە
كەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە راپۆرتێكدا وردەكاری كوشتنی ئیسماعیل هەنیەی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، پلانی كوشتنی هەنییە چەند مانگێكی پێویست بووە، تا دواجار بریاردراوە لە ئێران بكوژرێت، رونیشكراوەتەوە كە لە ژوری مانەوەی هەنیە لە تاران بۆمبێكی بچوك دانراوە ، بەڵام لە كاركەوتنی فێنككەرەوەی ژوورەكە خەریك بووە پلانی كوشتنەكەی تێكبدات ، چونكە هەنیە ژورەكەی بۆ ماوەیەك جێهێشتووە و ئیسرائیل ترسی ئەوەی هەبووە ژورەكەی بگوازێتەوە، دواتر فێنككەرەوەكە چاكبووەتەوە و هەنیە گەڕاوتەوە ژورەكەی و پلانی كوشتنەكەی وەك خۆی جێبەجێكراوە.
بەرپرسیارێتی ئیسرائیل لە كوشتنی هەنیە
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ یەكەمجار بەرپرسیارێتی وڵاتەكەی لە كوشتنی هەنیە لە شاری تاران لە كاتی رێورەسمی دەستبەكاربوونی مەسعود پزیشكیان وەكو سەرۆك كۆماری ئێران راگەیاند