بەپێی ئەنجامە بەراییە نا رەسمییەکان لە کەرکوک یەکێتی ھێزی یەکەمە
کوردسات نیوز
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٠٬٣٢٦
سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆتاییھات، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانیش یەکێتی لە کەرکوک پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.
ھەر بەگوێرەی ئەنجامە بەراییە نا رەسمییەکان لە بنکەکانی دەنگدانی گەرمیان و خانەقین و چەمچەماڵیش، یەکێتی لە پێش ھەموو لیستەکانەوەیە و زۆرترین دەنگی بەدەستھێناوە.