مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٤٩٤
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزییەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برا ئێزدیەکانمان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھان دەکەین.
ئێزیدییەکان لەم چەندساڵەی رابردوو بەتایبەت لە ٣ ئابی ٢.١٤ دوچاری کارەسات و مەینەتی و جینۆساید بوونەتەوە ، بۆیە ئومێد دەکەین ھەوڵی ھەموو لایەک چڕبکرێتەوە بۆ گرنگیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و سارێژکردنی زامەکانیان.
ھیوادارین ھەموو بۆنە و یادەکانتان بە شێوەیەکی ئاشتی و ھێمنی و شادی بەسەربەرن.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان