سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فراوانکردنی گوندەکان بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٤١٥
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فراوانکردنی گوندەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گوندی کۆڵەبی یەکێک نییە لەو ٢٩ گوندەی، سنوورەکانیان بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فراوانکران، تەواوی رووبەری گوندی کۆڵەبی (بێجگە لە پارچە زەوی ژمارە ١١٧) بە زیادەڕەوی دادەنرێت نەوەک بە حەرەمی گوند.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ھەر خانوویەکی نوێ لەو گوندەدا دروستبکرێت بەھیچ شێوەیەک تاپۆ ناکرێت و شارەوانیش بەرپرس نییە لە ھەر زەرەر و زیانێک لە ئەنجامی دروستکردنی خانووی نوێ بەر ھاووڵاتییان بکەوێت.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، خانوەکانی ئەو گوندە بەر یاسای قەدەغەکردنی زیادەڕەوی ژمارە سێ ساڵی ٢٠١٨ دەکەوێت و خانووەکانیان بەپێی یاسای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان مەرجی سەرەکیی تاپۆکردن ئەوەیە خانووەکە پێش ٣١/١٢/٢٠٢٠ دروستکرابێت.