مانگی رابردوو ١٢٢ کەس لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون
ئایار
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٨٨
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، لانیکەم ١٢٢ بەندکراو لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارەدراون، ئەو ژمارەش ٤٤ حاڵەتی لە مانگی تشرینی یەکەم زیاترە، واتا ئامارەکانی لەسێدارەدان ٥٦.٥% زیادیکردووە.
رێکخراوی ھەنگاو دەشڵێت، ١١ کەس لەوانەی لەسێدارەدراون، بەندکراوی سیاسی و ئایینی بوون، زۆرینەی ئەوانەشی لەسێدارەدراون بە کوشتنی بەئەنقەست یاخود ماددەی ھۆشبەر تۆمەتبار کراون.
راشیگەیاند، ٢٣ کەس لەوانەی لەسێدارەدراون بەلووچ بوون، ١٩ کەسیشیان بەندکراوی کورد و ھەشت بەندکراویان تورک بوون.