ئەمیری ھۆزی جحیش لە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ لیستی ھاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا دووپاتکردەوە
کوردسات نیوز
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٬٣٦٩
لای خۆشیانەوە خزمانی جحیش ستایشی ھەوڵ و کۆششەکانی یەکێتی و ئاراس محەمەد ئاغا_یان کرد و رایانگەیاند، وەک ھەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتی بەحزبی خۆیان دەزانن، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ھاوپەیمانیی _ یەکێتی خەلکی نەینەوا و کاندیدانی دووپاتکردەوە .
ھەمان رۆژ ئاراس محەمەد ئاغا لەبارەگای کۆمیتەی ئازادی عەیاچیە، چاویکەوت بە ژمارەیەک کادر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی، لە کۆبوونەوەیەکدا ئاراس محەمەد ئاغا جەختی لە گرنگی و بایەخی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کردەوە و وتی، "پێویستە ھەموومان بەجۆش و خرۆشێکی زۆر کاربکەین بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانیەکەمان چونکە تاکە لیستە دەتوانێت مافە رەواکانی دانیشتوانی نەینەوا بەدەستبھێنێت".