دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک لەسەر ماددەکانی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێم کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٢٣٦
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی یەکشەممە ٣/١٢/٢٠٢٣ سەبارەت بە سکاڵایەکی نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کە داوایان کردوە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە پێکھاتەکان و دیاریکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن.
ھەر بەپێی خشتەی دانیشتنەکان، بڕیارە رۆژی دووشەممە ٤/١٢/٢٠٢٣ دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە سکاڵایەکی "نەجاح حەسەن ئیبراھیم" کاندیدی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە، کە لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن پابەند بکرێت بە دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای کەرکوک تا ئەو کاتەی وردبینی لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا دەکرێت.