نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکەن کە شەوی ڕابردوو بە بۆمبی چێنراو و دەسڕێژ لە ناوچەی عومرانیەی سنوری قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە ئەنجامدرا و بووە ھۆی شەھیدبوونی چەندین ھاووڵاتی و برینداربوونی چەندانی دیکە.

دەشڵێت، ئەو ھێرش و پەلامارە تیرۆرستییانە، مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دروستدەکەن و ئەو راستییە دەسەلمێنن کە تیرۆر ھێشتا ھەڕەشە و ئاڵنگارییەکی جددییە و دەبێت ھەموو ھێز و توانایەک  بە ھاوکاری و ھەماھەنگیی زیاتری سوپای عێراق و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان و بە پشتگیریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بۆ بەرەنگاربوونەوەیان بخەرێنەگەڕ.

جەختیشیکردەوە لەوەی، نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەموو ھاوکارییەکی پزیشکی بۆ برینداران و بەرکەوتووان، ئامادەن.