سیروان تۆفیق بەڕێوەبەری بە بازاڕکردنی گەشتیاری لەدەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە، پێشبینیدەکەن کۆی گەشتیارانی ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە ھەشت ملیۆن گەشتیار و لەساڵانی داھاتووشدا ژمارەکە زیاتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکارییانکردووە رێژەیەکی زیاتری گەشتیاری زستانە بۆ ھەرێم رابکێشن، لەو چوارچێوەیەشدا، لە وەرزی سەرما و بەفربارین، پەرەیان بە چەند ناوچەیەکی گەشتیاری داوە وەکو چیای گارە و پێنجوێن و کۆڕەک و پرژە و سەکران.

ھاوکات، بەگوێرەی پێشبینییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ژمارەی گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ٢٠  ملیۆن گەشتیار .