وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بڵاوكراوەتەوە و لەئێستادا پێشكەشكاران دەتوانن ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە كۆدی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بكەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی تایبەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان كە بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هەرێم، ساڵانە بەڕێژەی (10 بۆ 20%) كەمدەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشکەشکارانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەی لینکی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە