ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردنە لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ گۆڕانی کەشوھەوا (COP٢٨) کە سبەینێ ھەینی ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانیی ئیماراتدا بە ئامادەبوون و بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردەکانی جیھان، لە شاری ئێکسپۆ دوبەی ئەنجامدەدرێت.

ئیمارات سەرۆکایەتیی ئەم گەڕەی کۆنفرانسەکە دەکات و پرسەکانی تایبەت بە گۆڕانی کەشوھەوا و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی و ڕۆڵی وڵاتان لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانیدا، تاوتوێ دەکات.