بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ھاوخەمی بۆ کۆچیدوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬١٤٥
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
کۆچیدوایی پێشمەرگە و ھونەرمەندی نیشتمانپەروەر تاھیر خەلیلی لە دڵەوە نیگەرانیکردین
ھونەرمەند تاھیر خەلیلی جگەلەوەی خاوەنی دەنگێکی رەسەن بوو، مرۆڤێکی بە ھەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، ھاوڕێیانی و ھونەرمەندان دەکەین و ھاوبەخشی ماتەمیانین.
لەخوای گەورە داواکارم بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان