مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پرسەنامەیەک بۆ کۆچیدوایی ھونەرمەند تاھیری خەلیلی بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٩٧٣
بەرێزان بنەماڵەی کۆچکردوو ھونەرمەند و تێکۆشەری دێرین تاھیری خەلیلی
بە نیگەرانی و داخی زۆرەوە ھەواڵ کۆچی دوایی ھونەرمەند (تاھیری خەلیلی) مان بیست ، بۆ ئەم خەمە پرسە وماتەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و ھاوڕێیانی دەکەین .
ھونەرمەند تاھیری خەلیلی، خاوەنی چەندین بەرھەمی بە پێزی ھونەری میوزیک و گۆرانی بووە و لەئاست پرسە نیشتمانی ونەتەوەییەکاندا ھەڵوێستی جوامێریی ھەبووە، بۆیە ناو و بەرھەمەکانی ھەمیشە لەیادماندا دەمێنێتەوە و بەکۆچیدوایی خەم و پەژارەی زۆری بۆ ئێمە و کۆمەڵی کوردەواری بەجێھێشت .
لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی ھەموو لایەک بدات و جێگای کۆچکردوو بەھەشتی بەرین بێت .
اناللەو اناالیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان