قوباد تاڵەبانی: بەبیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی عائیشە عەبدولواحید دڵگران بووم
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٬٠١٥
بەڕێز خاتوو نەرمین عوسمان
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو عائیشە
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو خاتوو (عائیشە عەبدولواحید) ژنێکی ماندونەناس و لەخانەوادەیەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری رێگای رزگاری کوردستان بوو، خوشکی شەھیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید و دایکی شەھید ئازاد و خاتوو نەرمین عوسمان ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، کۆچکردنی جێگای داخە.
بۆ ئەم کۆستە بەئازارە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال