بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچیدوایی عائیشە عەبدولواحید پرسەنامەیەک بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٣٬٢٦١
دەقی پرسەنامەکە...
خوشکی بەڕێزمان خاتوو نەرمین عوسمان
برای بەڕێزم کاک ھاوڕێ دارۆ شێخ نوری
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید ) دایکی خاتوو نەرمین عوسمان و خوشکی شەھیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحیدمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان