روونکردنەوەیەک لە خانەوادەی فرسەت مەلەکییەوە
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٣٬٨٠٥
ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە
لەبنەماڵەی فرسەت مەلەکییەوە
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بۆڕای گشتی
وەک ھەموولایەک ئاگاداربوون لە چەندمانگی ڕابردوودا دەستێکی ڕەش لەنزیک گوندی قەمتەران ھەستان بەشەھید کردنی (کاکە فرسەت مەلەکی) ھەرلەسەرەتای ڕووداوەکەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وھێزە ئەمنیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی وبەتایبەت ھێزەئەمنیەکانی سنوری ڕاپەڕین زۆر بەووردی دەستیان بەلێکۆڵینەوەو بەدواداچون کرد لەسەر ڕووداوەکە بەمەبەستی دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تاوانبارانی ڕاستەقینەی ڕووداوە کە کە دڵسوزانە ولەخۆبووردوانە بەردەوام بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێک لەسەرتاوانەکە دەکرد، لەکۆتایدا توانیان تاوانباری ڕاستەقینە وبکوژی شەھید(فرسەت مەلەکی) بدۆرنەوە.
بەناوی بنەماڵەی شەھید(فرسەت مەلەکی) بەپێویستمان زانی لێرەو سوپاس وپێزانین ودەست خۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ھێزە ئەمنیەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی وئیدارەی ڕاپەڕین بکەین بەتایبەت دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای ئاسایشی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ، کە توانیان تاوانباری ڕاستەقینە بدۆزنەوە.
دووبارە بەناوی بنەماڵەوە سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستەی ھێزەئەمنیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین.
بەناوی بنەماڵەی شەھید(فرسەت مەلەکی)
٢٠/١١/٢٠٢٣