ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر رێگرییان کرد لە گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٦٩٤
بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ بچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر بۆ داواکردنی دامەزراندنی ھەمیشەیی، بەڵام ھێزێکی ئەمنی زۆر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرانەوەو رێگرییان لەو گردبوونەوەیە کرد و رێگەیان نەدا مامۆستایانی وانەبێژ داواکارییەکانیان بخەنەڕوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە و چارەنووسی نادیارە، پارێزەرانیش سەردانی چەند شوێنێکیان کردووە و ھەمووان وتویانە کە لای ئەوان نییە.