لیژنەی حکومی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ لە بەغداد لە کۆبوونەوەدایە
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٦٣٣
کاکەڕەش سدیق ئەندامی لیژنەکە و سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی ھادی عامری سەرۆکی لیژنەکە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی رابردوو و ھەروەھا کارەکانی ئێستا و بەرنامەی داھاتووی لیژنەکە دەکرێت.
کاکەڕەش سدیق ئاماژەی بەوەشدا، وەکو ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەکە، دوو یاداشتیان ئاڕاستەی کۆبوونەوەکە کردووە، لەسەر چۆنیەتی کارکردنی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە.