تەھا جەمال، لێپرسراوی دابەشکردنی نەوت لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا نەوت لە ناوشاری سلێمانی لە سنوری مەڵبەندی ١٠ لە گەڕەکەکانی سەرچنار و شەھیدانی سەرچنار و قلیاسان دابەشدەکرێت، وتیشی، دوابەدوای تەواووبونی مەڵبەندی ١٠ لەچەند رۆژی داھاتوودا لە مەڵبەندی یەکی سەنتەری شار دەست بە دابەشکردنەوەی نەوت دەکرێتەوە.

راشیگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا ٢٠٢٣ لە سەنتەری شاری سلێمانی ٨ ملیۆن و ٦٣٦ ھەزار و ٨٠٠ لیتر نەوت بەسەر ٤٤ ھەزار و ١٨٤ خێزاندا دابەشکراوە، ھەروەھا لە دەرەوەی شاریش ٢٩ ملیۆن و  ٣٠٨ ھەزار لیتر نەوت بەسەر ١٤٦ ھەزار و ٥٤٠ خێزاندا دابەشکراوە.