بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم راگەیاند، درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی لاوازی تورکیا کە کاریگەرییەکەی لە درەنگانی شەوی سێشەممە دەستپێدەکات بۆ ڕۆژی چوارشەممە کاریگەری زیاد دەبێت وباران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەمی ناوچەکەمان دەبارێت وھەورە بروسکە لەکاتی باران دەبێت پلەکانی گەرما بە نزیکەی (٤-٦) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتردەبێت.

 ڕاشیگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆڵە بە دووقۆناغ دەبێت قۆناغی یەکەم تا ڕۆژی پێنج شەممە دەبێت پاشان لە ڕۆژی ھەینی لە کاتی نەگۆڕانی کەشەکە قۆناغی دووەم دەستپێدەکات پێشبینی دابارین لەم قۆناغە زیاتر دەبێت لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ھاتنی شەپۆڵی دووەم پێشبینی لەسەر ئاست و کاریگەری ئەم شەپۆڵە بڵاودەکەینەوە.