ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: پێویستە تەمەنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق درێژبکرێتەوە
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٦٦٩
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێوییستە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی تایبەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامبدات، پێش دەستپێکی پشووی وەرزی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەوەشی خستەڕوو، ٧ی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو، تەمەنی یاسایی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی دێت و ئەنجومەنی نوێنەرانیش سێ رۆژ دوای ئەوەی پشووی وەرزی یاسادانانی کۆتایی پێدێت، بۆیە پێویستە پێش پشووی وەرزی یاسادانان تەمەنی کۆمسیۆنەکە درێژبکرێتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، ئەگەر تەمەنی کۆمسیۆن درێژ نەکرێتەوە، ئەوا دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کاتی لەبەردەست نامێنێت بۆ ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.