وتەبێژی یەکێتی: بە میکانیزمێکی نوێ لەگەڵ پارتی کێشەکانی ھەرێم چارەسەردەکەین
کوردسات نیوز
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٤٨٨
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەشتی ھەواڵەکانی سەعات هەشتی کوردسات نیوز رایگەیاند، کێشە و گیروگرفتەکانی ھەرێم، کێشەی سیاسی و ئیداری دەگرێتەوە و یەکێتی و پارتی کۆکن لەسەر ئەوەی کێشەکان بە زووی چارەسەربکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق لە بەغدادە، بەتایبەتی ناکۆکییەکان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.