محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەردانێكی رەسمی لە ئیسپانیایە و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ژمارەیەك لێكتێگەیشتن ئیمزا دەكات .

بێستون سەلام نێردراوی كوردسات نیوز بۆ ئیسپانیا لەبارەی سەردانەكەی سودانیەوە ووتی، سودانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئیسپانیا  شەش لێكتێگەیشتن ئیمزا دەكات، لەبوارەكانی ئاڵوگۆری ئەزمونەكان لە وەزارەتی داد و بواری وەزرشی و ئابوری و ژوری بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەو یاداشتانەی کە ئیمزا دەکرێن بریتین لە؛

1. یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری ئەمنی - وەزارەتی ناوخۆ.

2. یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان - وەزارەتی داد.

3 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری وەرزش - وەزارەتی لاوان و وەرزش.

4. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان لیژنەی هاوکاری گەرەنتی سەروەری و قەرزی دارایی و وەزارەتی ئابووری و بازرگانی و بازرگانی ئیسپانیا.

5. یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عیراق و ئیسپانیا- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکان.

6 یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنی پیشەسازی عیراق و فیدراسیۆنی ئیسپانیا بۆ رێکخستنی کاری کۆمپانیاکان- سەرۆکی فیدراسیۆنی عیراق.