چوار شەممە کۆتا بەشە نەوتی ساڵانی رابردوو لە ھەڵەبجە دابەشدەکرێت
کوردسات نیوز
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٨٤
بەڕێوەبەرایەتی نەت و کانزاکانی ھەڵەبجە ئاگاداری ھاوڵاتیانی پارێزگاکە دەکاتەوە، رۆژی چوار شەممە ٢٠٢٣/١١/٨ دوا مۆڵەتە بۆ ئەو ھاوڵاتییانەی کە تاکو ئێستا سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی بەشە نەوتەکانیان و کارتەکانیان کارایە، واتا لەبەرواری مانگی ۹ی۲٠۲۲ تا مانگی۱٠ی۲٠۲۳ نەوتیان وەرنەگرتووە، لە دوای ئەم بەروارە مافی وەرگرتنیان نامێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شوێنی دابەشکردن بەشە نەوتی ساڵانی رابردوو لە نزیک پەروەردەی ھەڵەبجە دەبێت و پێویستە ھاووڵاتیان کارتی نەوتیان پێبێت.
ھاوکات بەرامبەر ۲٠٠ لتر نەوت بڕی ۱٠۳ هەزار دینار لە ھاووڵاتیان وەردەگیرێت.