دەستەی ئاماری ھەرێم: ئامادەکاریی بۆ سەرژمێریی گشتی دەستیپێکردووە
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٣٢٦
سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێم ھاوبەشی سەرەکی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵە بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی.
وتیشی، ھەماھەنگییەکانی نێوان عێراق و ھەرێم بۆ دڵنیابوونەوەیە لە سەرکەوتنی سەرژمێرییەکە و رووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی لەماوەی رابردوودا ھاتوونەتە پێش سەرژمێری گشتی.