فەھمی بورھان: لە خانەقین رێگەنادرێت جوتیارانی کورد بچنە سەر زەویەکانیان
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٨٧٤
فەھمی بورھان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق کێشەی جوتیارانی کورد چارەسەرنەکات، ئەوا کێشەکە زیاتر بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات و ھیچ پانتایەک بۆ گفتوگۆکردن نامنێتەوە.
وتیشی، کێشەی داگیرکردنی زەویوزاری جوتیارانی کورد لە خانەقین بەردەوامە و تەنانەت رێگەنادرێت بچنە سەر زەویەکانیان و کاری کشتوکاڵی بکەن.